کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تووش بوونی دوو به‌ندكراوی زیندانی سه‌قز به‌ په‌تای كۆرۆنا

تووش بوونی دوو به‌ندكراوی دیكه‌ی زیندانی سه‌قز به‌ په‌تای كۆرۆنا

تووش بوونی دوو به‌ندكراوی دیكه‌ی زیندانی سه‌قز به‌ په‌تای كۆرۆنا

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی شاری سەقز تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی زیندان نەک هەر مافی مه‌رەخەسییان پێ نادەن، بەڵکوو ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەندکراوانی ئەو زیندانه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناسنامەی یەکێک لەو بەندکراوانە بە ناوی “عێزەت ڕەحیمی” خەڵکی بانە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌ه‌یه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٨ی مانگی خاکەلێوە، نزیەکه‌ی ٧٠ بەندکراو لە بەندی ١ و ٢ی زیندانی سەقز بە نیشانەی ناڕه‌زایه‌تی به‌ نەبوونی ئیمکاناتی تەندروستی و دژایەتی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ وەرگرتنی مافی مرەخەسی، ڕاپەڕین و لە زیندان هەڵاتن.