بەڕێوبەری بەشی دەرمانی زانکۆی زانستی پزیشکی ئازەربایەجانی غەربی لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند، لە گەڵ دەستپێکی بڵاوبوونەوەی وایرۆسی کۆرۆنا و تووشبوونی کادرە دەرمانیەکانی ئەو ئوستانە بەو نەخۆشیە، لە گەڵ کەمبوونی کادری دەرمانی لە نەخۆشخانەکاندا بەرەوڕوو بوونەتەوە و لە ئێستادا ٤٥ پەرەستاری نەخۆشخانەی تاڵەقانی ئەو شارە لە قەرەنتینەدا ڕاگیراون.
“عەلی مەسعوودی” بەڕێوبەری بەشی دەرمانی زانکۆی زانستی پزشکی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەشێوەیەکی بەرچاو لە شارەکان و ناوەندی ئەو ئوستانەدا کەمبوونی کادر و پزیشکی پسپۆڕیان هەیە وەک نموونەیەک لە بەشی بێهۆشی کە دەبێت ٣٠٠ کەس لەو بەشەدا خەریکی کار بن، ئێستا تەنیا ٣٠ کەس چالاکن و ئەمەش کۆمەڵێک کێشەی گەورەی بۆ نەخۆشخانەکانی ئەو ئوستانەدا درووست کردووە.