به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ڕیفاه، ته‌عاوه‌ن و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران، ١٤ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار منداڵ له ئێران تووشی كه‌م خۆراكی بوون و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه.
“سه‌ید هادی موسه‌وی نی‌ك” به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕیفاه، ته‌عاوه‌ن و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاند: گرانی پێداویستیه‌كانی خۆراك، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری هه‌ژاری و بێكاری، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه به كاتی كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، نیگه‌رانییه‌كانی زۆرتر كردووه. به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له ئێستا دا ١٤ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار منداڵی ئێرانی تووشی كه‌م خۆراكین و له‌و ڕێژه‌یه ١٠ ملیۆن كه‌سیان ته‌مه‌ن ژێر ١٢ ساڵن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ٥٧٪ی جه‌معیه‌تی ئێران تووشی كه‌م خۆراكی بوون و ئه‌مه قه‌یرانێكی مرۆییه كه به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خی پێ نادن.