به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، باروودۆخی به‌ندكراوانی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین له بواری ئیمكاناتی بێهداشتی و ڕیفاهی زۆر خراپه و به‌ندكراوان تووشی كه‌م خۆراكی بوون.
به‌ندكراوانی زیندانی قه‌رچه‌ك له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا چاویان به گوشتی مریشك و ئاژه‌ڵ نه‌كه‌وتووه و جه‌سته‌یان تووشی كه‌می خۆراكی بووه. پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان بۆ دابینكردنی گوشتی مریشك و ئاژه‌ڵ، یارمه‌تی له خێرخوازان وه‌ر ده‌گرت، به‌ڵام به‌هۆی داڕمانی ئابووری، یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بڕاوه و ڕێكخراوی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه هه‌ڵ نه‌گرتووه. جگه له كه‌م خۆراكی، دۆخی بێهداشتی و ده‌رمانی زیندانی قه‌رچه‌ك زۆر خراپه و به‌ندكراوان تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌گمه‌ن بوون و ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی بایه‌خیان پێ نادات.