ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ئەندامێکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ڕایگهیاندووه، بە پێی خەمڵاندنەکانیان نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی ویرووسی كۆرۆنا بووه.
“حەمید سوری” ئهندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندووە، ئەو ژمارەیە ورد نییە، بە هۆی ئەوەی تووشبوان یان هیچ نیشانەیەکیان نییە یان نیشانەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بە سوکی تێیاندا تۆمار کراون. باسی لەوەشکردووە لە چەند ئوستانێك لەوانە تاران، خۆراسان، ورمێ، کرماشان، بووشێهر و خوزستان ئامارەکانی تووشبوون لە هەڵکشاندایە و لە هیچكام له ئۆستانهكان، ئامارەکان روویان لە کەمبوونەوە نەکردووە. ڕاشیگهیاندووه، بەم نزیکانە زۆربەی کار و چالاکییە ئابوریەکان ئاسایی دەبنە و ئەو هەنگاوە پاڵنەری ئابووری و سیاسی و ئەمنی لە پشتە، بەڵام دواجار شانسی کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لاواز دەکات. وتەکانی ناوبراو لەکاتێکدایە كه، بە پێی ئامارەکانی ڕۆژی سێشهممه ١٩ی خاكهلێوهی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٦٢ هەزار و ٥٨٩ کەس و لەو ژمارەیە سێ هەزار و ٨٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. کیانوش جههانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٣٣ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٨٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بەم ویرووسهش تۆمارکراوە.