کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تووشبونی ٤٥٠ به‌ندكراو به‌ كۆرۆنا له‌ زیندانێكی شیكاگۆ

لەیەکێک لە زیندانەکانى ئەمەریکا 450 کەس توشى کۆرۆنا بون

لەیەکێک لە زیندانەکانى ئەمەریکا 450 کەس توشى کۆرۆنا بون

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئەنجامى پشکنینەکان دەریانخستووە  کە لە زیندانێکى شیکاگۆ زیاتر لە ٤٥٠ کەس لە به‌ندكراوان و کارمەندانى زیندانەکە توشى ویرووسی کۆرۆنا بوون و ئەمەش به‌ گەورەترین ژمارەى توشبون لە یەک شوێندا دێته‌ئه‌ژمار.

له‌م پێوه‌نده‌دا، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ناوچەى کوک لە شیکاگۆ رایگەیاندووە، تیمەکانى پزیشکى ئەو ناوچەیە بەبەردەوامى کاردەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنى دۆخەکە و روبەڕوبونەوەى ئه‌م ویرووسه‌ لەو زیندانە. لە رێکارەکانى روبەڕوو بوونەوەشدا، شوێنى تایبەت بە قه‌ره‌نتینه‌ و شوێنى مانەوەى گیرۆده‌بووان به‌م ویرووسه‌ ئامادە کراوه‌ کە شوێنێکى ٥٠٠ ته‌ختوخابییه‌ و ژمارەیەکى زۆر له‌ به‌ندكراوانیش بۆ ژورى تاکەکەسى گواستراونه‌ته‌وه‌ تا بەرکەوتنیان لەگەل یەکتر نەبێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هه‌تا ئێستا لە ئەمریکا ٥٠١ هه‌زار و ٥٦٠ كه‌س توشى ویرووسی کۆرۆنا بون و ژماره‌یه‌ش ١٦ هه‌زار و ٦٨٦ كه‌س کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥٥ هه‌زار و ٩٨٣ کەسیش چاکبونەتەوە.