کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تووشبونی نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ توركییه‌

تووشبونی نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ توركییه‌1

تووشبونی نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ توركییه‌1

وەزیری تەندرووستی توركییه‌ رایگەیاندووه‌، ١٧ کەسی دیکە بەهۆی ویرووسی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا و ٩٢٢ کەسی دیکەش تووشی ئه‌م ویرووسه‌ بوون. بەو پێیەش ژمارەی گیان لەدەستدانه‌كان له‌ توركییه‌ گەیشتووه‌ته‌، ٤ هەزار و ٧٤٦ کەس و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانیش بووە ١٧٣ هەزار و ٣٦ کەس.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژانامەوانیدا فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندرووستی توركییه‌ ئاماژەی بەوە کرد كه‌ ٩٢٢ کەسی دیکە تووشی ویرووسی کۆڕۆنا بوون و ١٧ کەسی دیکەش بەهۆی ئه‌م ویرووسه‌وه‌ گیانیان لەدەستدا. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگەیاندووه‌، کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی کە چاکبوونەتەوە بۆ ٢ هەزار و ٢٤١ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه‌.