بە گوێرەى دوايين زانيارى ماڵپەرى “وۆلد میتر” سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ویرووسی كۆرۆنا لە جیهان، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ویرووسی كۆرۆناى نوێ لە سەرتاسه‌ری جيهان بۆ مليۆنێک و ٥٠٠ هەزارو ٦٢ كەس بەرزبووەتەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تاوەكو ئێستا لە سه‌رتاسه‌ری جيهان، نزيكەى ٨٧ هەزار و ٨٣٠ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە و ٣١٩ هەزار و ٢١٤ كه‌سیش چاكبوونەتەوە و هه‌روه‌ها یه‌ك و ٩٤ هەزار و ١٨ تووشبووى ديكەى لە ژێر چارەسەركردن دان. زۆرترين حاڵەتى تووشبووان لە ئەمريكا تۆماركراوە بە ٤٤٢ هەزار و ٨٠٠ حاڵەت و لە دوای ئەمريكاش وڵاتانی ئيسپانيا بە تۆماركردنى ١٤٦ هەزار و ٦٩٠ حاڵەت، ئيتاليا بە ١٣٩ هەزار و ٤٤٢ حاڵه‌ت، فه‌ڕانسه بە ١١٢ هەزار و ٩٥٠ حاڵەت و ئاڵمان بە ١١١ هەزار و ٧٧٩ حاڵەتى تووشبوون دێن. هه‌روه‌ها لە چين، كە سەرچاوەى سەرهەڵدانى پەتاكەيە ٨١ هەزار و ٨٠٢ حاڵەتى تووشبوونى تێدا تۆماركراوە. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “حەمید سوری” ئه‌ندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندووە، بە پێی خەمڵاندنەکانیان نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی ویرووسی كۆرۆنا بووه. ئه‌مه لەکاتێکدایە كه، بە پێی ئامارەکانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٦٤ هەزار و ٥٨٦ کەس و لەو ژمارەیە سێ هەزار و ٩٩٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.