ڕاپۆرته فه‌رمییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران هه‌تا ئێستا، ٤٧٢ كه‌س له كادیری ده‌رمانی له ئۆستانه‌كانی ئه‌م وڵاته به ویرووسی كۆرۆنا تووشبون.
سه‌رۆكی زانكۆی علووم پزیشكی ئۆستانی گولستان ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه باسی له تووشبونی ٣٥٠ پزیشك و په‌ره‌ستار به ویرووسی كۆرۆنا له‌م ئۆستانه كرد. هاوكات سه‌رۆكی زانكۆی علووم پزیشكی ئیلام باسی له تووشبونی ١٥ كه‌س له كادیری ده‌رمانی ئه‌م ئۆستانه به كۆرۆنا كردووه. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌ره‌ستی زانكۆی علووم پزیشكی قه‌زوێن باسی له ئه‌رێنی بوونی جوابی ئازمایشی ٣٧ كه‌س له كادیری ده‌رمانی ئه‌م ئۆستانه به كۆڤیدی ١٩ كردووه. به‌وته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی علووم پزیشكی ته‌ورێزیش، ٧٠ كه‌س له كادیری ده‌رمانی ئه‌مشاره‌ش به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون. ئه‌م ئاماره له حاڵێكدایه كه به پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران، هه‌تا ئێستا ٤٣ كه‌س له كادیری ده‌رمانی له سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌هۆی ئه‌م ویرووسه‌وه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.