ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندووه، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ١١١ کەسی دیکە له‌م وڵاته توشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆى توشبووان بۆ ٤٤ هەزار و ٦٠٦ کەس بەرزبووەته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وەزارەتی تەندروستی ئێران لە دوایین ئاماریدا ئاماژەى بەوەکردوووە، لەو ماوەیەدا ١٤١ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەى گیان لەدەستدانەکان گەیشتووەتە دوو هەزار و ٨٩٨ کەس. هاوكات سێ هەزار و ٧٠٣ توشبووش بارى تەندروستیان ناجێگیره. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه دوو لێكۆڵه‌ری ئێرانی له زانكۆی ویرجینیا و “ئێم ئای تی” ئه‌مریكا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌و ئاكامه گه‌یشتبوون كه ژماره‌ی تووشبوان به كۆڤیدی ١٩ له ئێران تا ڕێكه‌وتی یه‌كی خاكه‌لێوه، ٩٠٠ هه‌زار كه‌س بووه و نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م ویرووسهوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.