کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

تووشبونی زیاتر له‌ ١٥٠ هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ ئێران

تووشبونی زیاتر له‌ ١٥٠ هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ ئێران

تووشبونی زیاتر له‌ ١٥٠ هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ ئێران

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران ڕایگەیاندووه‌ کۆی ژمارەی توشبووان بە ویرووسی  کۆرۆنا له‌ ئێران ١٥٠ هه‌زار کەسی تێپەڕاندووە. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی زیاتری ئه‌م ویرووسه‌ کە لەم دواییانەدا لەگەڵ کردنەوەی بەشێک لە چالاکییەکان لە وڵاتەکەدا ژمارەی توشبووان زیاتر بووە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی بەشێکی زۆر لەو ڕێوشوێنانەیان لابردووه‌ کە بەهۆی کۆرۆناوە سەپاندبووی، بەڵام وەزارەتی تەندروستی ئێران هۆشیاری دەدات لەسەر شەپۆلی دووەمی پەتاکە. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ هه‌زار و ٥١٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ویرووسی  کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆمارکراوە، بەمەش کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە ئێران بەرزبۆوە بۆ ١٥١ هه‌زار و ٤٦٦ كه‌س.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٦٣ حاڵەتی گیان لەدەستدانی دیکە بەهۆی ئه‌م ویرووسه‌وه‌ تۆمارکراوە و به‌مجۆره‌ کۆی ژمارەی گیان لەدەستدانەکانیش بەرزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٧ هه‌زار و ٧٩٧ كه‌س. هاوكات سەعید نەمەکی له‌ئاست ئه‌وه‌یكه‌ لە هەندێ لە پارێزگاکان گوێ نادرێتە ڕێنماییە تەندروستییەکان و نەخۆشیەکە دووبارە سەریهەڵداوەتەوه‌ هوشداری داوه‌. لە ئێستادا لە ئێران بەهۆی ویرووسی  کۆرۆناوە ئۆستانی خۆزستان زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.