کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تووشبونی زیاتر له‌ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق

تووشبونی زیاتر له‌ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق2

تووشبونی زیاتر له‌ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق2

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار و ٣٨٥ کەسی دیکەی بە کۆرۆنا تووشبون و لەو ژمارەیەش ٦٠ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ٥٩١ کەسیش چاکبونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار و ٣٨٥ توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووه‌تە، ٢٢ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هه‌تا ئێستا له‌ عێراق سه‌رجه‌م ٧١٢ كه‌س به‌م ویرووسه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٩ هه‌زار و ٨٦٢ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.