وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ١٢٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا، هەزار و ٤٢٣ چاکبوونەوە و ١٠٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپهڕ، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ١٢٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٧١٥ حاڵەتیان لە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە بووه. ئاماژە بەوەشكراوە، ١٠٤ كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە ٤٢ كهسیان لە شاری بەغداد بووه. بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥٣ هەزار و ٧٠٨ حاڵەتی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ٢٧ هەزار و ٩١٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ١٦٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.