ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بەندکراوێکی سیاسی کە ماوه‌ی کەمتر لە مانگێکە ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، لە زیندانی ناوه‌ندی نەغەدە تووشی ویرووسی کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، شەوی یەکشەممە له‌سه‌ر دووشه‌ممه “باپیر بەرزە” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی نەغەدە کە تووشی کۆرۆنا ببوو، باری تەندروستی ناجێگیره و بۆ نەخۆشخانەی “خومەینی” پیرانشار گوازراوەتەوە. شایانی باسه، “باپیر بەرزە” دوای ئەوەی یەکەم ڕۆژی پاییز بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٣٠ مانگ حوکمه‌كه‌ی خۆی بە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ناساندبوو، لەم زیندانه تووشی کۆرۆنا بووە و دوای پێنج ڕۆژ ڕاگیرانی له قەرەنتینە، ڕۆژی یەکشەممە ناردراوەتەوە بۆ ماڵی خۆیان و لە سەر داوای پزیشک بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، باپیر بەرزە شەوی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧ لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له پیرانشار دەستبەسەر و ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٨ مانگ زیندانی بە سەردا سەپابوو.