کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

توند بوونەوەی فرقە گەرایی مەزهەبی بە ئامانجی پەرەپێدانی نفوزی ناوچەیی

رۆژی شەممە ١٢ ی مانگی بەفرانبار بەدوای ئێعدامی شێخ نیمر دا لە لایەن عەرەبستانەوە، جارێکیتر گرژی نێوان ئەم دەوڵەتە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پەرەی سەند. لەوێوە کە ڕقابەتی نێوان ئەم دوو ڕژیمە لەسەر پەرەپێدانی نفوز و دەخاڵەت کردن لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا پێشینەیەکی درێژی هەیە و تەنانەت بۆتە هۆی دروست بوونی بلۆک بەندنی سیاسی بە مەحوەریەتی ئەم دوو دەوڵەتە. ئێعدامی ئەم رۆحانیە شیعەیە بەرەو رووی کاردانەوەی خێرا و توڕە بوون و هەڕەشەی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی بۆوە. بەدوای ئەم هێرشە توندانەی خامنەیی لە دەوڵەتی عەرەبستان و دیفاع لە شێخ نیمر ” سەبارەت بەوەی کە ئەو کارێکی بێجگە لە ئەمر بە مەعروف و نەهی لە مونکەر ئەنجام نەداوە” و هەڕەشەی سپای پاسداران کە ” لە داهاتویەکی نە زۆر دوور دا تۆڵەیەکی سەخت لە جەنایەتکارانی ئالی سعود دەکرێتەوە و روخان و لێکهەڵوەشانی ڕژیمی سعودی تۆمار دەکات” و تەحریکاتی تری کاربەدەستانی ڕژیم، ” سەربازانی گومناوی ئیمامی زەمان” بەسیج و ڕیکخران و لەژێر پشتیوانی هێزە ئەمنیەتیەکاندا و بە چاودیری پۆلیس و هێزی ئەمنیەتی هێرشیان کردە سەر سفاڕەتی عەرەبستانی سعودی لە تاران و کونسولگەری ئەم وڵاتە لە مەشهەد و ئاگریان تێبەردان.624

شیخ نمیر کە خۆی خەڵکی سعودیەیە، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە حەوزەی عیلمیەی قوم لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە ئاموزش درابوو، نەیاری سەر سەختی حکومەتی سعودی و خوازیاری دامەزراندنی حکومەتی ویلایەتی فەقیە لە وڵاتانی ناوچەکە و لەوانە عەرەبستانی سعودی بوو. کۆماری ئیسلامی ساڵانێکی زۆر بە ئامانجی تەحریکی شیعەکانی عەرەبستان لەسەریان سەرمایە گوزاری کردبوو. ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای هاتنە سەرکاریەوە بۆ مانەوەی خۆی و بەرەو پێش بردنی سیاسەتەکانی لە ناوچەکەدا و سەرفی هەزینەی کەڵان بە کوتانی دەهۆڵی فرقە گەرایی مەزهەبی هەوڵی داوە بە پێکهێنانی جەریانانتی سەربەخی وەک حیزب اللە و جەریاناتی لە جۆری مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێڕاق و بەدر و حەشدی سەعبی، سیاسەتە دخاڵەت گەرانەکانی بەرێتە پێشێ.
گومانی تێدا نییە کە نەفسی سزای ئێعدام لە لایەن هەر دەوڵەت و گوروپ و یان بەهەر بیانویەک دەبێ لە لایەن ئەفکاری پێشکەوتن خواز و پێشڕەو و ئازادی خواز و مرۆڤ دۆستەوە، مەحکوم بکرێت. ئێعدامی ئەم دواییەی ٤٧ کەس و لەوانە شێخ نمیر لە لایەن عەرەبستانی سعودیشەوە لێىڕاوانە مەحکوم بکرێت. دەوڵەتی کۆنە پەرستی عەرەبستانی سعودیش وەک ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دەستێکی باڵای لە ئێعدام کردنی خەڵکی ناڕازی و جیاواز بیری عەرەنستاندا هەیە. ئەم ڕژیمەش وەک کۆماری ئیسلامی لە ئێعدام وەک ئامرازێک بۆ دروست کردنی ترس و وەحشەت لە ڕاستای سەرکوتی هەموو جۆرە دەنگێکی ئازادی خوازانەدا بۆ مانەوەی حاکـمیەتەکەی کەڵک وەردەگرێت. ئەم دەوڵەتەش وەک کۆماری ئیسلامی لە وەڕێخستنی شەڕ، تیرۆر، کوشتار و پێکهێنان و پشتیوانی لە گوروپە جیهادی و تیرۆریستە ئیسلامیەکان و ناردنیان بۆ دەرەوەی وڵاتەکەیان ناوبانگی هەیە. ئەم ڕژیمەش لە سەرکوتی کرێکاران و ئازادی خوازان و ئینسانە رووناکبیر و چەپ و کومونیستەکاندا لە ڕیزی یەکەم دایە. ڕژیمی سعودییش وەک کۆماری ئیسلامی بۆ درێژەدان بە حاکمیەتی کۆنەپەرستانەی و بەرەو پێش بردنی سیاسەتە پێگە خوازانانەکانی لە هەوڵ دایە تا بە سەرف کردنی هەزینەی کەڵان دەست بەداتە پێکهێنانی هیلال و ئیئتیلافی دژی بەشەری لە ناوچەکەدا. لەم وڵاتەشدا وەک ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی دزی و گەندەڵی تا قوڵایی کۆمەڵگە چووە و مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت.
بەڵام ئەگەر ئێعدامی شێخ نیمر لەگەڵ کاردانەوەی توندی کۆماری ئیسلامی و حیزب اللە و دەوڵەتانی عێڕاق و سوریە و جەریاناتی شیعە بەرەو روو بۆوە، هێرش بۆسەر سفارەتی عەرەبستان و ئاگردانی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بەرەو رووی کاردانەوە و مەحکومیەتی زۆر توندتر و بەرینتری جیهانی بۆوە کە بۆ ڕژیم شیاوی پێش بینی نەبوو . کۆماری ئیسلامی لە ترسی تەبلیغاتی زیان باری ئاگر تێبەردانی سفارەت و کۆنسولگەری، بە پەلە و لە مەوزعی دیفاعیەوە لە نامەیەکدا بۆ بان کی مون بە پاساوی ئەوەیکە ” ناڕەزایەتی بە ئێعدامی شێخ نیمر لە بەردەم سفارەتی عەرەبستان زیاتر ئاشتی خوازانە بووە ” و ئەوە کاری بەناو ژمارەیەک کەسی سەرەرۆ” بووە لە ئاگر تێبەردانی سفارەت و کۆنسولگەری عەرەبستان بەداخەوە بووە و تەعەهودی دا کە ئیتر ئەم کارە تێکرار نابێتە. هاوکات جەواد زەریفیش لە هەوڵدا بۆ کەم کردنەوەی ئاسەوارەکانی ئاگر تێبەردانی سفارەت و کۆنسوخانەی عەرەبستان و پاساو کردنی، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەکە و یەکێتی ئوروپا سەبارەت بە تەعەهودی کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی ناوەندە دیپلۆماتیکەکان لە ئێران جەختی کردەوە. بەڵام بە سرنجدان بەوەی کە ئەوە یەکەم جار نییە کە کۆماری ئیسلامی هێرش دەکاتە سەر سفارەتخانە ی دەوڵەتانی تر و داگیریان دەکات و ئاگریان تێبەرئەدات، پاساوە ڕیاکارانەکانی ڕژیم جێی قەبوڵ و باوەڕی کەس نەبوو وە کاردانەوەی توندی بەشوێن خۆیدا هێنا.
رۆژی یەکشەممە دەوڵەتی عەرەبستانی سعودی، بەحرین و سودان پێوەندیەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بڕی. بە شوێن ئەوەدا زۆربەی زۆری دەوڵەتانی عەرەبی، ئوروپایی و تەنانەت دەوڵەتی روسیەی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی، هێرش بۆسەر سفاڕەتیان مەحکوم کرد. بێجگە لە عەرەبستانی سعودی ژمارەیەکی تریش لە دەوڵەتانی عەرەبی لەوانە سودان، بەحرین و کۆیت سەفیرەکانیان لە تاران بانگ کردەوە. لە هەنگاوێکی تردا هەر بەم بۆنەیەوە رۆژی سێ شەممە ١٥ ی مانگی بەفرانبار شورای ئەمنیەتی سازمانی ملەل لە بەیانیەیەکی توندا، هێرش بۆسەر ناوەندی دیپلۆماتیک و کۆنسولگەری عەرەبستانی لە تاران و زیان پێگەیاندنیانی مەحکوم کرد و ڕیعایەت کردنی تەعەهودە نێونەتەوەییەکانی وەبیر کۆماری ئیسلامی هێنایەوە. قەرارە رۆژی شەممە ١٩ ی مانگی بەفرانبار وەزیرانی دەرەوەی دەوڵەتانی کەنداو کۆبونەوەیەکی موقەدەماتیان هەبێت و رۆژی یەکشەممەش وڵاتانی ئەندامی یەکێتی عەرەب لەسەر داوای عەرەبستان ئیجلاسێک بە ئامانجی پشتیوانی لە وڵاتانی عەرەبی لە بەرانبەر دەست درێژیەکانی کۆماری ئیسلامیدا پێکبێنن.
بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەیکە ڕژیمەکانی کۆماری ئیسلامی و عەرەبستانی سعودی هەردوکیان لە ڕقابەتە ناوچەییەکاندا، لە سیاسەتی دخاڵەت گەرانە و شەڕ خوازانە پەیڕەوی دەکەن، و هەردوکیان لە دروست کردن و درێژە دان بەو کێشە و گرفتانەی لە ئارادان لە ناوچەکەدا چ لە سوریە و یەمەن و چ لە لوبنان و بەحرین دەوری بنەڕەتیان هەیە، پەرەدان بە ئاوا گرژیەک ئەمنیەتی خەڵک دەخاتە مەترسیەوە و کێشەی بەڕێچون بۆ جەماوەری خەڵکی زۆر لێکراو دوو بەرابەر دەکات. لەگەڵ ئەوەدا، ئەو ئێقدام و مەحدودیەتە بازرگانی و پێوەندیانەی دەوڵەتانی عەرەبی تا ئێستا لە دژی کۆماری ئیسلامی گرتویانەتەبەر قەیرانی ئابووری ڕژیم توندتر دەکات.
ڕاستیەکەی ئەوەیە کە بۆ کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێش لە ناوچەکەدا، دەوڵەتانی حاکم جیاوازیەکی ئەوتۆیان لە باری ماهیەتەوە نییە. سەرجەمی ئەم دەوڵەتانە لە چەوساندنەوەی هێزی کار و تاڵانی سەروەت و سەرچاوە سروشتیەکانی خەڵکدا وەک یەک دەجوڵێنەوە و خزمەتکاری حەریمی سەرمایە. بێکاری و هەژاری و برسیەتی لە هەموو وڵاتانی و لەوانە لە سعودیە و ئێران وێڕای بوونی سەرچاوەی زۆری سروشتی و بوونی ئیمکانات بۆ ژیانێکی ئینسانی، بەرۆکی جەماوەری گرتوە و چارەنوسێکی وەک یەکیان هەیە. کرێکاران و خەڵکی زۆر لێکراو لەم دوو وڵاتەدا دەتوانن بە یەکێتی چینایەتی و هاوپشتی ئەنترناسیۆنالیستی هێز و تواناییەکی نوێ بدەنە خەباتەکەیان و سەرئەنجام حاکمیەتی نیزامە سەرمایەداریەکانی لەجۆری ئیسلامی و نا ئیسلامیەکەی بروخێنن و بە دامەزراندنی حاکمیەتی شۆڕشگێڕانەی خۆیان لە شەڕی ئەم حکومەتە کۆنەپەرستانە ڕزگاریان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-

خەبات لە دژی هەژاری، لە سەر بەستێنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

ڕۆژی مامۆستا لە ئێران بەرز ڕاگیرا

-

دروشمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار، زیادکرنی حەقدەست و مووچە، ڕاگرتنی جینۆساید لە غەززە

-

نەریتی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە کوردستان

-

وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئەمن کردنی کار

-