کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

توند بوونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان كووره‌ی باكوور و باشوور

افزایش تنش های بین کره شمالی و جنوبی3

افزایش تنش های بین کره شمالی و جنوبی3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی جۆزه‌ردان، كۆره‌ی باكوور له‌ هه‌ڵوێستێكی هه‌ره‌شه‌ئامێزدا ڕایگه‌یاند كه‌ به‌نیازه‌ حزووری نیزامی خۆی له‌ سنووره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ كۆره‌ی باشوور به‌هێزتر بكات.

ئه‌م بڕیاره‌ كه‌‌ قه‌راره‌ له‌ له‌ ڕێگه‌ی ناردنی هێزی نیزامییه‌وه‌ به‌ره‌و سنووره‌كان ئه‌نجام بدرێت، ناكۆكیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ پاش ڕووخاندنی بینای ده‌فته‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان، له‌گه‌ڵ كۆره‌ی باشوور له‌ ناوچه‌ی سنووریی كائسۆنگ توندتر ده‌كاته‌وه‌. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕێبه‌ری كۆره‌ی باكوور پێشتر له‌ ئاست بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌وایی ڕاگه‌یاندنی ته‌بلیغاتی له‌ لایه‌ن كۆره‌ی باشووره‌وه‌ به‌توندی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیبوو و به‌ مه‌حكووم كردنی ئه‌وه‌یكه‌ پێی وترا “كرده‌وه‌ی هانده‌رانه‌ دژبه‌ كۆره‌ی باكوور”، باسی له‌ ئه‌گه‌ری له‌شكركێشی به‌ره‌و سنووره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ كۆره‌ی باشوور كرد.