ڕۆژی دووشه‌ممه‌٥ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی لێدانی قوتابییه‌ك له لایه‌ن جێگری به‌رپرسی قوتابخانه‌ی “دوكتۆر باهۆنه‌ری” بۆكان، ئه‌و قوتابییه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “ئاروین په‌رته‌ویان” قوتابی پۆلی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی “دوكتۆر باهۆنه‌ر“ی بۆكان، ئه‌و قوتابییه دژ به توندوتیژی دژ به براكه‌ی له قوتابخانه‌كه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه كه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌وه لێ دراوه و ئێستا دۆخی ته‌ندروسی لە خراپیدایه. به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵه داوایان له ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كردووه كه به شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه ده‌ستێه‌ردانی ئه‌م دۆسیه‌یه بكه‌ن و خوازیاری سزادانی تاوانیاران بوون.
