کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

توندوتیژی دژبه‌ ژن له‌ئاستی بنه‌ماڵه‌، كۆمه‌ڵگا و شوێنی كار

N82742328 72013772

توندوتیژی دژبهژن، یهكێك لهبهژانترین ئازارهكانی كۆمهڵگای مرۆڤایهتیه‌‌. ئازارێك  كهنهسنوور دهناسێت و نهتوێژ و چین و گهورهو چكۆلهدهناسێت. لهههر شوێنێك ژنێك بێت، جۆرێك لهئازاریش لهكهمین دایه‌. ئازارێك كهزیاتر لهههموان لهسهر شانی ژنانی ههژار و بێ دهرهتان، واتهژنانی كرێكار، ژنانی ناوماڵ، ژنانی نهخوێندهوار، ژنانی شهڕ لێدراو و ژنانی ستهملێكراوی لهشفرۆش و ژنانی گیرۆدهی ئێعتیاد، قورسایی دهكات.

ههر كردهوهیهك كهبهههر شێوهیهك دهرد و ژان و ئازار بهژنان بگهیهنێت، نیشانهی توندوتیژیهو ئهمهش خۆیبهشێوهی جۆاوجۆر و لهئاستێكی بهریندا دسهپێندرێت و ژنان دهكاتهقوربانی. بهژانترین شێوه، توندوتیژی فیزیكیهكهلهلایهن پیاوانهوهدژبهژنان، ئاگاهانهو بهشێوهی ئاشكرا ئهنجام دهدرێت. بهڵام ئهوهش خۆی تهنیا گۆشهیهكهلهم ئازارهو لهڕاستیدا بهناسینی شێوهكانی دیكهی توندوتیژی دژبهژنانهكهپانتایی ڕاستهقینهی ئهم ئازارهگهورهكۆمهڵایهتیهدهردهكهوێ.

لههێندێك لهوڵاتهكان توندوتیژی دژبهژنان، لهیاسا و سوننهتهكۆن و جێكهوتووهكانهوهسهرچاوهدهگرێت. لهوڵاتێكی وهكوو ئێرانی ژێر دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامی كهچهند هاوسهری، هاوسهرگیریی كاتی، سیغه، ههڵاواردنی ڕهگهزی، بێبهری كردنی ژنان لهمافی سهرپهرستیی منداڵان كهدژوارترین گوشارهدهروونییهكان بهسهر ژناندا دهسهپێنێت، ئهوانهو زۆر نموونهی دیكهئهو توندوتژیانهن كهبهپێی بهندگهلێك لهیاسا و ئایات و ڕهوایاتێك لهئایینی ئیسلام بهسهر ژناندا دهسهپێن.

ههموو ئهم نموونانهو زۆر نموونهی دیكه، لهزومرهی ئهو توندوتیژیانهن كهكهس یان كهسانێك كهتوندوتیژیهكهئهنجام دهدهن دهناسرێن، بهڵام هێندێك توندوتیژی ههن كهنابیندرێن و لهڕێگهی مێكانیزمهكۆمهڵایهتییهكانهوهدهسهپێندرێن. ئهم شێوازانهلهتوندوتیژی، پشتیوانهی یاسایی و پاساوی كلتوورییان لهپشتهو بهشێوهی ئۆتۆماتیك دادهسهپێن. ئهگهر لهتوندوتیژیی ناو ماڵدا هۆكاری توندوتیژی ئاشكرایهو دهبیندرێ، لهم جۆرهتوندوتیژیانهدا، هۆكاری توندوتیژی نابیندرێت بهڵام ئاسهوارهكهی بهئاشكرا دیارهو بهرئاورد دهكرێت.

ئهو ژنهتهڵاق دراوهی كهبهپێی یاسا لهمافی سهرپهرستیی منداڵ بێبهری دهكرێت، ئهو ژن و كچهی كهمافی بهتهنیایی سهفهر كردن و چوون بۆ مهیدانهوهرزشییهكانی لێ زهوت دهكرێ، ئهو كچهكهم تهمهنهی كهبهحوكمی سوننهتهدواكهوتووهكان لهسهر ئیزنی باوك و باپیر و تهنانهت براكهی بهشوو دهدرێ، ئهو ئیمكاناتهكۆمهڵایهتییهی كهژنان و كچان تهنیا بهخاتری ژن بوونیان لێیان بێبهرین، بۆ نموونهمافی ههڵبژاردنی ههموو جۆرهپیشهیهكیان نییه و ناتوانن ئازادانهڕشتهی خوێندن و ڕشتهی وهرزشی و هونهریی خۆیان ههڵبژێرن، ههمووی ئهوانهو زۆر نموونهی دیكهلهزومرهی ئهو توندوتیژیهپێكهاتهیی و كۆمهڵایهتیانهن كهشاراوهن بهڵام ئاسهوارهكانیان یهكجار بهرچاوه‌.

شێوازێكی دیكهلهتوندوتیژی دژبهژنان، لهشوێنهكانی كار ڕوو دهدات. ئهم شێوازهلهتوندوتژی هێندێك جار ڕاستهوخۆ و بهئاشكرا و هێندێك جاریش ناڕاستهوخۆ و شاراوهدادهسه‌‌پێندرێ و شكڵی ئازاری سێكسی بهخۆی دهگرێت. ئهو ژنهی كهبهخاتری ژن بوونی بێ هیچ دهلیلێك ئیراد لهكارهكهی دهگرن و لهئهنقهست لهبهرچاوی هاوكارانی هۆشداری پێدهدهن، ئهو ژنهی كهبهخاتری ژن بوونی ناڕاستهوخۆ لهلایهن خاوهنكار و پیاوانی هاوكارییهوهگاڵتهی پێدهكرێت و مهتهڵهك دهبیستێ، ئهو ژنهی كهلهشوێنی كار دهبێ جۆكی سێكسی پیاوان ببیستێت و بێدهنگی بگرێتهبهر، ئهو ژنهیكهلهشوێنی كارهكهی ڕاستهوخۆ یان ناڕاستهوخۆ دهكرێتهئامانجی داواكاریی ڕابیتهی سێكسی، ئهو ژنهی كهبایهخ بهڕوانین و نیگای خاوهنكار و هاوكارانی پیاوی نادات و دهكهوێتهبهر نهفرهت و دواجار پێگهی كاری و پیشهیی دهكهوێتهمهترسییهوه، ئهو ژنهكهبۆ پاراستنی پیشهو پاراستنیئابڕووو بۆ پێشگرتن لهدهردیسهر وئابڕووچوونی زیاتر، مهتهڵهك دهبیستێت و ئازاری جنسی دهبینێت و بێدهنگی دهگرێتهبهر، ههمووی ئهوانهنموونهگهلێكن لهتوندوتیژی دژبهژن لهشوێنهكانی كار.

توندوتیژی دژبهژن هیچ سنوورێك ناناسێت و وهك دیاردهیهكی ناحهزی كۆمهڵایهتی، گشت جیهانی داگرتووهو مێژوویهكی ههزاران ساڵهی ههیه، بهڵام ئهمڕۆ نیزامی سهرمایهداریی هۆكاری مانهوهیهتی. ههربۆیهتوندوتیژی دژبه‌ ژنان به‌ ههموو ئازارهكانییهوه، دیاردهیهكی كۆمهڵایهتییه‌ و ههر وهك ههموو دیاردهیهكی كۆمهڵایهتیی دیكه‌ پێویسته‌ بهستێنی بهرههمهێنانهوهی بناسین و به پێی تایبهتمهندییهكانی، به‌ شێوهی ڕێكخراو بۆ خهبات لهدژی، هێزی كۆمهڵایهتیی ژنان و پیاوانی ئازاده‌ و بهرابهری تهڵهب، بێنینهمهیدانپێویسته وهها گوشارێك بخرێته‌ سهر دهوڵهتهكان كه‌ قهبووڵی بكهن كه‌ ههرجۆره‌ توندوتیژییهك دژبه‌ ژنان له‌ ناو ماڵ، له‌ مهدرهسه، لهناوهندهكانی كار و له‌ ههموو شوێنێكی كۆمهڵگا، سزای قورسی بهدواوه‌ بێت

هیچ كهس نابێ ڕێگه‌ بهخۆی بدات كه‌ توندوتیژی دژبه‌ ژن به‌ بابهتێكی كهسی، بنهماڵهیی، تاییفی، كلتووری و ئایینی پێناسه‌ بكات و له‌ بهدواداچوون و سزا، لهئهمان دا بێتههركهس، به‌ ههر شێوهیهك، توندتوتیژی دژبه‌ ژن ئهنجام بدات، پێویسته‌ به‌ بێ هیچ پاساوێك، سزا بدرێنه‌ تهنیا نابێ ههموو شێوازێكی لێدان و توندوتیژیی فیزیكی و سووكایهتی كردن لهناو كۆمهڵگا و ههمووجۆر توندوتیژییهك له‌ شوێنی كار، قهدهغه‌ بكرێت، بهڵكوو ئهو كهسهی كه توندوتیژی لێ دهوهشێتهوه، پێویسته‌ بكهوێته‌ ژێر چاوهدێرییهوهو سزا بدرێت. ئهگهر ژنی ئازار دیتوو بهههر هۆكارێك نهیههوێ لهو شوێنهبمێنێتهوه، پێویستهتا دۆزینهوهی كاری گونجاو، لهبیمهی بێكاری بههرهمهند بێت.

تهنیا لهڕێگهی خهباتێكی ڕێكخراو و یهكگرتووانهبهبهشداریی بهرینترین توێژهكانی ژنانی چهوساوهو ستهملێكراو و پیاوانێك كهمانهوهی ئهم ستهمهبهگوشارێكی ئازاردهر و بهسووكایهتییهكی ئاشكرابهمرۆڤایهتیی خۆیان دهزانن، دهكرێ ههر لهئێستاوهتا ڕادهیهكی بهرچاو كهش و ههوایهكی ئهمنتر لهناو ماڵهكان و ههڵسووكهوت و پهیوهندیی ئینسانیتر لهكۆمهڵگا و شوێنی كارێكی سالمتر دابین بكرێتبهڵام بێ گومان، سهرهنجام بهڕیشهكێش كردنی نیزامی سهرمایهداری و دامهزراندنی سۆسیالیسم،  ئهم پهڵهنهنگینهبۆ ههمیشهلهسهر جهستهی مرۆڤایهتی لادهچێت.