سبه‌ینێ ٢٥ی نوامبر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی جیهانی خه‌بات له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژبه ژنانه. ٥٩ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له جه‌ریانی چالاكیی سیاسی جه‌ماوه‌ری خه‌باتكاری وڵاتی دومینیكن له دژی دیكتاتۆری ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته، سێ خوشكی بوێر و خه‌باتكار به ناوه‌كانی (پاتریا، مینروا، ماریاترێزا) “میرابل” پاش چه‌ندین جار ده‌ستگیری و ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڕه‌شه به مه‌رگ له لایه‌ن سازمانی ئه‌منیه‌تی ئه‌رته‌ش، سه‌ره‌نجام بوون به قوربانی ئاگری ڕق و نه‌فره‌تی “ترۆخیلۆ” دیكتاتۆری ئه‌م وڵاته و به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و، له یه‌كێك له‌و شه‌وانه‌ی وا له چاوپێكه‌وتنی هاوسه‌ره به‌ندكراوه‌كانیان ده‌گه‌ڕانه‌وه له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربه‌م ڕژیمه دیكتاتۆره به شێوه‌یه‌كی دڕندانه تیرۆر كران. كه‌متر له یه‌ك ساڵ دوای ئه‌م ڕووداوه، خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی دومینیكن، بوو به هۆی ڕووخانی دیكتاتۆری ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته.
٢١ ساڵ دواتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به به‌شداری داكۆكیكارانی مافی ژن له ئه‌مریكای لاتین له پێته‌ختی كۆلۆمبیا، له لایه‌ن به‌شداربوانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ ڕێزگرتن له‌م سێ ژنه شۆڕشگێر و گیان به‌خت كردوویه و له ناڕه‌زایه‌تی به توندوتیژی دژبه ژنان، پێشنیاریان به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا تا ڕۆژی كوشتنی ئه‌م ژنه ئازادیخواز و خه‌باتكارانه، وه‌ك “ڕۆژی ڕێگری له توندوتیژی دژبه ژنان” دیاری بكرێت. سه‌ره‌نجام له ساڵی ١٩٩٩ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بڕیارنامه‌یه‌كدا ڕۆژی ٢٥ی نوامبری وه‌ك “ڕۆژی جیهانی ڕێگری له توندوتیژی دژبه ژنان” دیاری كرد. له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا، له‌م ڕۆژه‌دا له سه‌رتاسه‌ری جیهان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست توندوتیژی دژبه ژنان ده‌رده‌بڕن.
له ڕاستیدا توندوتیژی دژبه ژن، یه‌كێكه له به‌ژانترین ده‌رده‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤ. ده‌ردێك كه نه سنوور ده‌ناسێت و نه توێژ و چین و گه‌وره و چكۆله ده‌ناسێت. له هه‌ر شوێنێك ژنێك بێت، جۆرێك له ئازاریش له كه‌مین دایه. ئازارێك كه زیاتر له هه‌موان له‌سه‌ر شانی ژنانی هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تان، واته ژنانی كرێكار، ژنانی ناوماڵ، ژنانی نه‌خوێنده‌وار، ژنانی شه‌ڕ لێدراو و ژنانی سته‌ملێكراوی له‌شفرۆش و ژنانی گیرۆده‌ی ئێعتیاد، قورسایی ده‌كات.
هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌رد و ژان و ئازار به ژنان بگه‌یه‌نێت، نیشانه‌ی توندوتیژیه و ئه‌مه‌ش خۆی به شێوه‌ی جۆاوجۆر و له ئاستێكی به‌ریندا دسه‌پێندرێت و ژنان ده‌كاته قوربانی. به‌ژانترین شێوه‌ی، توندوتیژی فیزیكیه كه زیاتر له لایه‌ن پیاوانه‌وه دژبه ژنان، ئاگاهانه و به شێوه‌ی ئاشكرا ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش خۆی ته‌نیا گۆشه‌یه‌كه له‌م ئازاره و له ڕاستیدا به ناسینی شێوه‌كانی دیكه‌ی توندوتیژی دژبه ژنانه كه پانتایی واقعی ئه‌م ئازاره گه‌وره كۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌رده‌كه‌وێ. توندوتیژیه شاراوه‌كان ئه‌گه‌رچی ئاسایی بوونه‌ته‌وه و له‌به‌رچاو نین به‌ڵام له‌سه‌ر ڕووح و ده‌روونی ژنان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ داده‌نێن و سه‌ره‌نجام كاره‌ساتیان لێده‌كه‌وێته‌وه. زۆرێك له‌و ژن و كچانه‌ی كه جه‌سته‌ی خۆیان ئاگر تێبه‌رده‌ده‌ن و كۆتایی به ژیانیان دێنن، خۆكشتن و خۆسووتاندنیان ئاكامی دووپات بوونه‌وه‌ی توندوتیژی شاراوه و تانه و ته‌شه‌ری ڕۆژانه‌یه. ئه‌وان خۆیان له‌ناو ده‌به‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه چیتر تاقه‌تی ئه‌و هه‌مووه گوشار و سووكایه‌تیه‌یان نامێنێ. ئه‌وان خۆیان له‌ناو ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌یكه به شێوه‌یه‌كی ناهۆمێدانه دژبه باروودۆخی ژیانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه له شوێنی كار و له لایه‌ن خاوه‌نكار و هاوكارانی پیاوییشیان ده‌كه‌ونه به‌ر جۆرێكی دیكه له توندوتیژی. كه‌م نین ئه‌و ژنانه‌ی وا له شوێنی كاره‌كه‌یان بۆ پاراستنی شوغڵ و “ئابڕوو”یان و بۆ پێش‌گرتن له كاره‌ساتی گه‌وره‌تر، زۆرێك له شێوه‌كانی توندوتیژی ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌رنایه. توندوتیژی دژبه ژنان زۆر جار له زۆربه‌ی شوێنه‌كان وه‌به‌رچاو نایا. له‌فز و له‌قه‌بی سووك به‌ڵام جێكه‌وتوو و هه‌میشه‌یی، كه زۆر جار له ناو بنه‌ماڵه و شوێنی كار ئاسایی ده‌بنه‌وه، هه‌موویان له زومره‌ی توندوتیژی شاراوه دژبه ژنان به حیساب دێن.
هێندێك له توندوتیژیه‌كان به شێوه‌یه‌ك شاراوه و دوور له چاون كه ته‌نانه‌ت قوربانیه‌كه‌ش هه‌ستی پێناكات، به‌ڵام پاشماوه‌كانی له درێژماوه‌دا له‌سه‌ر ده‌روونی ئه‌و كه‌سانه ئاسه‌واری خراپ و جێگیر داده‌نێت. كچانێك كه ڕێگه‌یان پێنادرێ بڕۆنه مه‌دره‌سه، ئه‌و كچانه‌ی كه له قۆناخی ده‌بیرستانه‌وه پێش له خوێندنیان ده‌گیرێ، كچانێك كه به زۆر فه‌ڕشیان پێده‌كرێ، منداڵانێك كه به زۆر به شوو ده‌درێن، ئه‌و كچانه‌ی وا ده‌بنه خوێن بایی شه‌ڕی عه‌شیره‌یی، منداڵانێك كه له كایه و خۆشیی منداڵانه‌یان بێبه‌ری ده‌كرێن و به زۆر له‌گه‌ڵ دایكیان كاری ناوماڵیان پێده‌كرێت، هه‌موو ئه‌مانه له زۆمره‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ن كه كه‌متر وه‌به‌ر چاو دێن.
به‌ربڵاوترین شێوه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان له ئێران ڕوو ده‌دات. هه‌موو هه‌ڵسووكه‌وتێكی ڕژیم به‌رامبه‌ر به ژنان له ئێران مۆری جۆرێك توندوتیژیی پێوه دیاره. سه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملی، هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له مه‌دره‌سه و كۆمه‌ڵگا، هاوسه‌رگیری یاسایی كچانی ٩ ساڵ ته‌مه‌ن، ڕێگری و بێبه‌ش كردنی ژنان له زۆرێك له چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشیه‌كان، بێبه‌ری كردنی ژنان له مافی سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌كه‌یان دوای جیابوونه‌یان و گه‌لێك نموونه‌ی دیكه له زومره‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ن كه ڕژیم به‌رده‌وام به‌سه‌ر ژنانی كۆمه‌ڵگای داده‌سه‌پێنێ.
له ڕاستیدا، ته‌نیا به خه‌باتێكی ڕێكخراو و یه‌كگرتوو، به به‌شداری زۆرترین توێژی ژنانی چه‌وساوه و سته‌ملێكراو و پیاوانێك كه مانه‌وه‌ی ئه‌م زۆڵمه به گوشارێكی ژاناوی و سووكایه‌تی به مرۆڤایه‌تی ده‌زانن، ده‌كرێ تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منتر له ماڵه‌كان و هه‌ڵسووكه‌وت و په‌یوه‌ندیی ئینسانی‌تر له كۆمه‌ڵگا و شوێنی كارێكی سالمتر بخوڵقێندرێ. به‌ڵام بێ گومان، سه‌ره‌نجام به ڕیشه كێش كردنی نیزامی سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراندنی سۆسیالیسم، ئه‌م په‌ڵه نه‌نگینه بۆ هه‌میشه له سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی لاده‌چێت.