به پێی ڕاپۆرتی ڕوویتێرز، ژنانی به‌شی به‌رهه‌مهێنانی پۆشاكی منداڵانی كۆمپانیی “ئێچ ئه‌ند ئێم”، توندوتیژیی به‌رین دژبه ژنانیان له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ئه‌م كۆمپانییه له وڵاتی هێند ئاشكرا كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌م بابه‌ته پاش مه‌رگی كچێكی ته‌مه‌نی ٢١ ساڵه به‌ناوی “جیاسری” هاتووه‌ته ئاراوه و خاوه‌نكاری ناوبراو به ده‌ستدرێژیی سێكسی و قه‌تڵ تۆمه‌تبار كراوه. شایانی باسه هه‌تا ئێستا ٢٥ ژن كه‌وتوونه‌ته به ده‌ستدرێژی و توندوتیژی فیزیكی و كه‌لامیی به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی پۆشاكی “ناچی”. كرێكارانی ناچی كه بۆ كۆمپانی ئێچ ئه‌ند ئێم و بره‌نده‌كانی دیكه‌ی پۆشاك كار ده‌كه‌ن، ڕایانگه‌یاندووه كه ژنانی كرێكار به شێوه‌ی به‌رده‌وام كه‌وتوونه‌ته به‌ر توندوتژیی سێكسی و ئازاری كه‌لامییه‌وه و هه‌تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی پێوه‌ندیدار وڵامده‌ره‌وه نه‌بووه.