رژیمی کۆماری ئیسلامی لە هێرش بۆسەر هەڵسوڕاوانی کرێکاری و مەدەنی هه‌روا به‌رده‌وامه. له رۆژانی رابردوودا “هاشم رۆسته‌می و مۆزه‌فه‌ر ساڵحی نیا” كه هه‌ردووكیان له هه‌ڵسووڕانی كرێكاریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی شاری سنه‌ن، به ناره‌وا ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون. “هاشم رۆسته‌می” كه ته‌مه‌نی نیزیك به ٧٠ ساڵه ته‌نانه‌ت له ده‌ستره‌سی به ده‌واكانیشی مه‌حرووم كراوه. جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده له حالی مانگرتن له خۆراك دایه ئه‌گه‌ر هه‌رچی زووتر رێوشوێنی پزشكی ته‌واوی بۆ نه‌گرنه به‌ر، یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه كانی ووشیاری بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له ده‌ست ده‌ده‌ین.. نه‌رگس محه‌ممه‌دی هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نیی هه‌روا زاڵمانه له زیندانی كۆنه‌په‌رستانی رژیمدا ئه‌سیره و له حاڵی مانگرتن له‌خواردن دایه. مه‌حكوومییه‌تی بێهنام ئیبراهیم زاده له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و مافی منداڵان له زیندانی ره‌جایی شه‌هر به بیانووی پووچ هه‌روا درێژ ده‌ركرێته‌وه. محه‌ممه‌د جه‌ڕاحی له زیندانی ته‌ورێز گرفتاری چاره‌نووسێكی هاوشێوه‌یه. ١٧ كرێكاری ده‌ركراوی ناڕازیی مه‌عده‌نی ته‌ڵای ئاق ده‌ڕه ده‌رێنه به‌ر شه‌لاق، نموونه‌گه‌ڵێكی دیكه‌ی زۆر له‌م چه‌شنه هه‌ن.گوشار، سەرکوت و گرتن و زیندانی کردن و ئەشکەنجەی هەڵسوڕاوانی کرێکاری لە رژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا دیاردەیەکی تازە نییە و بە درێژایی تەمەنی ئەم رژیمە بوونی هەبووە. بەڵام توند بونەوەی ئەم جۆرە گوشارانە بۆسەر هەڵسوڕاوانی کرێکاری لە بارودۆخی سیاسی ئێستادا، لە ئەسڵدا هێرشێکی پێشگیرانەیە کە هۆکاری روون تری هەیە. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی بێ ئاكام مانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا و ئه‌مریكایه. رژیم به‌وه‌عده و به‌ڵێن وادی ده‌نواند كه ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌روازه‌كانی ئێران به‌ره‌ورووی سه‌رمایه ده‌ره‌كی ده‌كاته‌وه و كار و ئاوه‌دانی و ژیانی باشتر به‌رێوه‌یه. ئێستا به ئێعترافی سه‌رانی رژیم ده‌رگا هه‌روا له‌سه‌ر پاشنه‌ی جارانی ده‌سوورێته‌وه و هه‌موو به‌ڵێنه‌كان بوونه‌ته بڵقی سه‌رئاو. هه‌ر بۆیه رژیم وەک ماری بریندار دەجوڵێتەوە و نیگەرانە کە نەکا کرێکاران و خەڵکێک کە كارد گه‌یشتۆته ئێسقانیان ئه‌و بارودۆخه بکەنە زەمینەیەک بۆ پەرەدان بە ناڕەزایەتی و خەباتی خۆیان. لەم پێوەندیەدا سەرانی رژیم لە دەور و نەخشی کرێکارانی پێشڕەو و هەڵسوڕاوانی مەدەنی لە دەورەی ئێستادا بە باشی ئاگادارن. رژیم بە توندكردنه‌وی ئه‌و گوشارانه دەیەوێ سەرجەم فەعالین و پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکاری چاوترسێن بکات. رژیم به‌باشی ده‌زانێت كه بارودۆخی ئابووریی به‌رده‌وام خراپ تر دبه‌ێت و هیچ ئاسۆێك بۆ باشتر بوونی ژیانی كرێكاران، مۆعه‌لیمان و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا نابیندرێت. داهاتی نه‌وت كه چه‌رخی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌سووڕێنێت له‌سه‌دا ٦٠ كه‌مبووه‌ته‌وه. له‌پاڵ ئه‌وه‌دا هه‌زینه‌ی زۆری ده‌ستێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی له ناوه‌نده‌كانی قه‌یراناوی مه‌نته‌قه به‌رده‌وام زیاتر ده‌بێت. له حاڵێكدا كه كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا دوای رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی چاوه‌ڕێی باشتر بوونی بارودۆخی ژیان و به‌ڕێچوونی خۆیانن، بێگومان په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی موتالباتی بۆ داوا كردنی داخوازییه‌كانیانی لێده‌كه‌وێته‌وه. توند بوونەوەی گوشار لەدژی هەڵسوڕاوانی کرێکاری و مەدەنی لە ئەساسدا هێرشێکی پێشگیرانەیە بۆ بەرەنگار بوونەوەی مەترسی پەرەسەندنی ناڕه‌زایه‌تییه کرێکاری و جەماوەرییەکان.
له راستیدا گوشارهێنان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بۆسەر ڕێبەرانی کرێکاری و پشتگوێ خستنی گوشارە نێونەتەوەیی و نێوخۆییەکان بۆ ئازاد کردنیان، سیاسەتێکی ئاگاهانەیە کە لە بانترین ئاستی رژیمدا لە بارەیەوە قسەو باس و بڕیار دراوە. گوشار خستنەسەر هەڵسوڕاوانی کرێکاری، پەیامی دەوڵەت و سەرمایەدارانی حاکمە بەسەر ئێران‌دا بە هەموو رێبەرانی کرێکاری و سەرجەم بزوتنەوەی کرێکاری. کەوایە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان نابێ دودڵ بن لەوەی کە دەوڵەتی رۆحانی و ئیسلاح خوازانی حکومەتی بە ئەندازەی باڵی سپای پاسداران و ئوسول گەراکانی سەر بە بەیتی ڕێبەریی لە سازماندانی توند کردنەوەی گوشار بۆسەر هەڵسوڕاوانی کرێکاری و چالاکانی باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان کەمتر دەخیلن. هەردوو باڵی رژیم بە باشی هەستیان بەوە کردووە کە لە ناوەرۆکی قەیرانی ئابووریدا و لە درێژەی کێشمەکێش و شەڕی باڵە حکومەتیەکاندا، چ مەترسیەک و لە لایەن کام بەشی کۆمەڵگەوە، هەڕەشە لە چینی سەرمایەدار و رژیمی پشتیوانی دەکرێت. رژیمی کۆماری ئیسلامی بەپێی غەریزەی چینایەتی زانیویەتی کە دەبێ لە بەرانبەر هەر هەوڵێکدا کە لە لایەن کرێکارانەوە ئەنجام ئەدرێت، مقاومەت بکات و ڕێبەرانی کرێکاری بخاتە زیندانەوە.
بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشی بەرنامەبۆدارێژراوی رژیم رێگایەک بێجگە لە پەرەدان بە خەبات بۆ ئازادی کرێکارانی زیندانی و ئازادی سەرجەم زیندانیانی سیاسی بوونی نییە. هه‌ڵسووڕاوانی کرێکاری بە تەجروبە بۆیان دەرکەوتووە کە هەر جۆرە بێدەنگی و نەجوڵانەوەیەک لە بەرانبەر ئەم هێرشەدا، سەرانی رژیم لەسەر درێژەپێدانی سورتر دەکات. دەبێ بەر دەرکی زیندانەکان بکرێتە شوێنی ناڕەزایەتی دەربڕینی بنەماڵە کرێکاریەکان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی بۆ ئازادکرانی ئەم خۆشەویستانە. لە دەرەوەی وڵات ئەحزاب و سازمانە چەپ و کومونیستەکان و ناوەندەکانی داکۆکیکاری بزوتنەوەی کرێکاری و خەباتی ئازادیخوازانە لە ئێران نابێ هیچ دەرفەتێک بۆ بەرپا کردنی کارزاری سیاسی و تەبلیغی بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی لەدەست بدەن.