کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

توندبوونەوەی گوشارەکان بەر بە پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەکان ناگرێت

6AAC64E8 5964 4329 AEDB A3764E2508C4

سەرانی کۆماری ئیسلامی لەم ڕۆژانەی نزیک بوونەوە لە ساڵگەردی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی و دەستپێکی ئاخێزیژن، ژیان، ئازادیگرتن، ئێعدام( لەوانە ئێعدام بە بەرچاوی خەڵکەوە)، کوشتن لەژێر ئەشکەنجەدا، بانگ کردن و  هەڕەشەکانی زیاتر کردوە. ئەوان وێڕای گۆڕینی سەرجەم فەرماندە سەرەکیەکانی سپای پاسداران لە کوردستان دژبە خەڵکی ناڕازی و تێکۆشەری ئەم ناوچەیە ئاستی وەحشیگەریی لە زیندانەکان و لەدەرەوەی زیندانیان بردۆتە سەرەوە. دادسەرایەک لە بۆکان ڕۆژی ٢٢ ی مانگی پوشپەڕ ئێحزاریەیەکیان بۆ ٥٤ وەکیل ناردوە کە پێشتر ڕاگەیاندنیان بۆ پشتیوانی لە بنەماڵەی( ژینا) ئەمینی بڵاو کردبۆوە. هەر لەو ڕۆژەداشیرین حسێن پور، فەریبا حسێن پور، شیما حسێن پور، شەهروز حسێن پور و ڕەحمان ئیسماعیلیپێنج کەس لە بنەماڵەیئازاد حسێن پورییەکێک لە گیانبەخت کردوانی ناڕەزایەتیەکانی شۆڕشی ژینا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مهابادەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە. لەم ڕۆژانەدا چوار کچی تازەلاو لە ڕەشت تەنیا لەبەر ڕەقسین بە پرچی پەرێشانەوە گیراون.

عەلی ڕوحی، باوکی حەمید ڕەزا ڕوحی، یەکێک لە گیانبەختکردوانی ئاخێزی شۆڕشگێرانەی ژینا لە تاران، رۆژی ٢٠ ی مانگی پوشپەڕ بەهۆی بڵاوکردنەوەی بانگەواز بۆ بەڕێوەبردنی مەڕاسمی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ڕۆڵەکەیان دادگایی کرا.

ڕۆژەکانی ١٨ تا ٢٠ ی مانگی پوشپەڕ لانیکەم ١٢ شارۆمەند و چالاکی کورد دەستبەسەر کراون. هەر لەم ڕۆژەدا چەندین کەس بە بەرچاوی خەڵکەوە لە زیندانەکاندا لە سێدارە دراون و دوو تێکۆشەری خۆڕاگر بە ناوەکانی پەیمان گەڵوانی، خەڵکی مهاباد و موسا ئیسماعیلی خەڵکی پەسوێی پیرانشار لە لایەن جەلادانی زیندانی ورمێوە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستدا.

ڕاست لەم ڕۆژانەدا کە ڕژیم هەوڵ ئەدات بە خەیاڵی خاوی خۆی کۆمەڵگا توشی ترس وەحشەت بکات، ئێران بۆتە لانکەی خەبات و ناڕەزایەتی. خەبات و ناڕەزایەتی ئەوەندە زیادی کردوە کە لێرەدا تەنیا دەتوانین ئاماژە بە چند نمونە لە خەبات و ناڕەزایەتی لەم حەفتەی دواییدا بکەین.

  ڕۆژی ٢٢ی مانگی پوشپەڕ کۆمەڵێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی میلادی تاران سەبارەت بە بێ تەوەجوهی کاربەدەستان بۆ فەراهەم کردنی ئیمکاناتی دەرمانی بە خۆڕایی بۆ کەسانی ژێر چەتری سازمانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەر لەو ڕۆژەدا هەڵسوڕاوانی خوێندکاری زانکۆی تاران لە ناڕەزایەتی بە قەبوڵ کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی وەک خوێندکار، بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێک وتیانپاشکشە ناکەین دەست لەسەر دەست دانانێین و ئیجازەتان پێنادەین دەست بکەن بە لادان و ڕەدکردنەوەی بەرابەری خوازان و ئازادی خوازان.

  خانەنشینای کرێکاری وەک چوارشەممەکانی ڕابردو ڕۆژی ٢١ ی مانگی پوشپەڕیش لە شارەکانی کرماشان، تاران، ئیسفەهان، ئەردەبیل و یەزد بە بەرپاکردنی کۆبوونەوە سەبارەت بە بارودۆخی خراپی بەڕێچوونیان و دەستەبەر نەبوونی داخوازیەکانیان ناڕەزایەتیان پیشاندا.

ژمارەیەک لە کارمەندان و پرسونێلی شیرکەتی پلیمێری ئاریا ساسولی بوشێر رۆژی ٢١ی مانگی پوشەر بۆ چەندەمین جار دەستیان لە کار کێشایەوە. ئەوان خوازیاری ٧ مانگ حقوقی دواخراو و زیاد کرانیحقوق و باشتر بوونی بارودۆخی پیشەیی خۆیان بوون.

  لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتانەی هاتوون رۆژی ٢٠ مانگی پوشپەر کۆمەڵێک لە خانەنشینانی کیشوەری لە شارەکانی وەک، یەزد، کرماشان، کەرەج، سنە، ئەدەبیل، و مەمەسەنی ئوستانی فارس بەدوای بانگەوازی لە پێشدا بلاو کراوە و لە ناڕەزایەتی بە دەستەبەر نەبوونی داخوازیەکانیان لەبەر دەم سندوقی خانەنشینی شوێنی خۆیان بۆ بردنە سەری حقوق و مەزیایاکانیان دەستیان دایە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە.

  ڕۆژی ١٩ ی مانگی پوشپەڕ ژمارەیەکی زۆر لە  دانیشتوانی ئوستانی مازندەران لە ناڕەزایەتی بە کەمبوونی ئارد بۆ دروست کردنی نان خەڵک و مسافیرەکان لەبەردەم نانەواییەکان دەستیان دایە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی. ڕۆژی دووشەممە ١٩ ی مانگی پوشپەر، ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینانی مخابرات لە شارە جۆراو جۆرەکانی ئێران لە ناڕەزایەتی بە بەکردەوە دەرنەهاتنی داخوازیەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.

لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو بوونەتەوە، رۆژی ١٩ ی مانگی پوشپەڕ کۆمەڵێک لە خەڵکی زاهیدان لە سیستان و بەلوچستان، وێڕای دروست کردنی ڕیزی دوور و درێژ لەبەر دەم ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆ و ئیدارەی بەرق سەبارەت بە کەم بوونی ئاو ناڕەزایەتیان پیشاندا.

  رۆژی ١٨ ی مانگی پوشپەڕ ژمارەیەک لە کرێکارانی لەسەر کار لە شیرکەتیئو، دی، سی، سیهەڵکەوتو لە پیتروشیمی گەچساران لە شوێنی کارەکەیان دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی. کرێکارەکان لەپاڵ باقی داخوازیەکانیان خوازیاری ڕوون بوونەوەی چارەنووس و بارودۆخی پیشەیی خۆیان، زیادبوونی حەقدەستەکانیان، کەم بوونەوەی ساعاتی کاری  و هەروەها ئیجرای تەرحی تەبەقە بەندی پیشەیی بوون.

  بەیانی ڕۆژی ١٧ ی مانگی پوشپەڕ کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی ئەرکان سالسی وەزاڕەتی نەوت بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لەبەردەم نیهادی سەرۆک کۆماریی خوازیاری پەیگیری بابەتی پەیمانکاران لە وەزارەتی نەوتدا بوون.

بە وتەی کرێکارانی ئەرکان سالس، نزیک بە ١٠٥ هەزار کەس بە شێوەی شیرکەتی لە شیرکەتە دەوڵەتیەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت لە شیرکەتی گاز، نەوت، پاڵاوتن، بڵاوکردنەوە و بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتیەکاندا کار دەکەن کە داخوازی هەموویان دەرکرانی شیرکەتە پەیکانکاریەکانە و بەستنی قەراردادی ڕاستەخۆ لەگەڵ وەزاڕەتی نەوت.

  شارۆمەندانی زاهیدان ڕۆژی هەینی ١٦ ی مانگی پوشپەڕ لە ڕێپێوانی ناڕەزایەتی خۆیان دا هەروەها خوازیاری ئازادی زیندانیانی سیاسی لەوانە عەباس دریس و توماج ساڵحی بوون. ئەوان هەروەها بە بەدەستەوە گرتنی پلاکاردیمردن بۆ خامنەیی، دروشمیزیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێتیان وتەوە.

ئەم ناڕەزایەتیانە لە ناوەرۆکی ڕاستەقینەی خۆیاندا گۆڕەپانێکی جیا نەکراوەن لە شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیو لەوەوە هێز وەردەگرن. شۆڕشێک کە بەرۆکی کۆماری ئیسلامی تا ڕوخاندنی شۆڕشگێڕانەی ئەم ڕژیمە بەرنادات.