به‌پێی ئاماری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی ئه‌مریكا، له حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به شێوه‌ی مامناوه‌ند ڕۆژانه ٩ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س له سنووری مێكزیكهوه بۆ نێو خاكی ئه‌مریكا ده‌رباز بوون.
له‌حاڵێكدا ڕۆژانه هه‌زاران په‌نابه‌ر له ئه‌مریكای لاتینه‌وه ئه‌چنه نێو خاكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌شێك له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ی ڕه‌وانه‌ی وڵاتی مێكزیك كردووه تاكوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به كێشه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی وتوووێژ بكه‌ن. له نێو كۆنگره و مه‌جلیسی نێونه‌رانی ئه‌مریكاش، گوشارێكی زۆر بۆ ده‌وڵه‌تی جۆ بایدن هاتووه تاكوو ڕێكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران بدۆزێته‌وه. به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران په‌نابه‌ر له نێو بیابانه‌كانی ئه‌مریكا له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و ته‌نیا ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان چوون به هانایانه‌وه و ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ سه‌ر و سامان دانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه.