حكوومه‌تی توركییه دیوارێكی سنووریی به درێژایی ١٤٤ كیلۆمیتر له نێوان ئێران و توركیه‌دا درووست كردووه تا ناوچه‌كانی دووبه‌ری سنوور كه زۆربه‌یان كوردنشینن، لێك جیاكاته‌وه. دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیری ناوخۆی توركییه ڕایگه‌یاند كه دیوارێكی سنووری به درێژایی ٢٤٢ كیلۆمیتر به دیواری پێشوو زیاد ده‌كات. به‌ڕواڵه‌ت بیانووی توركییه ڕێگری له شه‌پۆلی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی و سووری، ڕێگری له قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كالا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریسم و پاراستنی ئه‌منییه‌تی هاووڵاتییان و بیانووی له‌مجۆره‌یه.
حكوومه‌تی توركییه به‌رله درووست كردنی دیواری سنووریی نێوان ئێران و توركییه، دیوارێكی درێژتری له سنووری سوورییه و توركییهدا درووست كردبوو كه زۆربه‌ی له نێوان سنووری دوو به‌شی كوردستانی سوورییه و توركییه دایه.
بیانووی ده‌وڵه‌تی توركییه له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریسم و پاراستنی ئه‌منییه‌تی هاووڵاتیانی توركییه گاڵته‌جاڕییه. هه‌موان ده‌زانن كه حكوومه‌تی توركییه خۆی فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی و گرینگه له نائه‌من كردنی گشت ناوچه‌كه، شه‌ڕه‌نگێزی و به‌هێز كردن و پێكهێنانی گرووپه تیرۆریستیه جههادییهكان.
له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قاچاغ بیانووی ده‌وڵه‌تی توركییه له‌وه‌ش بێ ماناتره. به‌شێك له ئابوورییی توركییه له ڕێگه‌ی قاچاغ و فرۆشی نه‌وتی سوورییه و له ڕێگه‌ی موعامه‌له له‌گه‌ڵ داعش دابین ده‌كرا و ئه‌مجۆره موعامهلهنانه تا به‌مڕۆش هه‌روا درێژه‌یان هه‌یه. بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر، زیاتر له لایه‌ن مافیای توركییه‌وه كه سه‌رێكی له‌ناو ده‌وڵه‌ت دایه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌هره وه‌رگرتن له قاچاغی ئینسان و سپی كردنه‌وه‌ی پاره، سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی دیكه له داهاته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییهیه.
دیواری سنووریی توركییه له باروودۆخێكدا درووست ده‌كرێت كه توركییه به‌شێك له خاكی هاوساكانی خۆی له قێبرێس، سوورییه، عێراق و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی ناوچه كوردنشینه‌كانی داگیر كردووه، خه‌ڵكی خۆجێیی ئاواره و یان به زه‌بری گرووپه جههادییهكان نزیك به خۆی، ناچار به قه‌بووڵكردنی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركییه كردووه. توركییه سه‌ره‌ڕای داگیركردنی خاكی هاوساكانی خۆی، شه‌و و ڕۆژ به به‌رده‌وامی ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق و سوورییه بۆمباران ده‌كات و مووشه‌ك هاویشتن و تۆپبارانی شوێنی كار و ژیانی خه‌ڵك ته‌ڵه‌فاتی گیانی زۆر و خه‌ساره‌تی ماڵیی فراوانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه ئاواره بوون و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه گوند و شاره‌كانی خۆیان.
ده‌وڵه‌تی توركییه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نائه‌منی و شه‌ڕی ناوخۆیی له سوورییه، عێراق، لیبی، شه‌ڕی نێوان ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان له قه‌ره‌باغ، و داگیركردنی قێبرێس و ئاواره كردنی یونانییهكانه. مێژووی نوێی حكوومه‌تی توركییه كه پڕه له قه‌تڵوعام و ژێنۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان، كورده‌كان، یونانییه‌كان، عهلهوهییهكان و تیرۆریسم و سه‌ركوتی ناوخۆیی، بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرایه.
له‌ڕاستیدا كێشانی دیواری سنووریی توركییه ئه‌ساسه‌ن به ئامانجی ڕێگری له په‌یوه‌ندیی نێوان خه‌ڵكی هاوچاره‌نووس له دوو به‌ری سنووره‌كه و ئاسان كردنه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ركوتی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و داسه‌پاندنی بێ مافیی زیاتر به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م ئاواته كۆنه‌په‌رستانه‌یه، سه‌ره‌ڕای جهنایاتی یه‌كجار زۆری حكوومه‌ته‌كانی توركییه له ئاتاتوركهوه تا ئه‌ردۆغان وه‌دی نه‌هات و بێگومان له داهاتووشدا وه‌دی نایه‌ت.
حكوومه‌تی توركییه سنووری وڵاتی توركییه به پێرۆز ده‌زانێت، به‌ڵام سنووری هاوساكانی هیچ به‌لایه‌وه گرینگ نییه و به ده‌یان كیلۆمیتر لهشكركهشیی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌م وڵاتانه و فڕۆكه‌ی بێ سه‌رنشین و نیزامیی ئه‌رته‌شی توركییه ئازادانه له هه‌رێمی كوردستان و سوورییه له به‌شی كوردنشینهكهیدا شه‌و و ڕۆژ خه‌ریكی ئۆپراسیۆنی نیزامین.
ده‌وڵه‌تی توركییه نه ده‌توانێ به كێشانی دیواری سنووری له گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ڕێگری بكات و ئیراده‌ی پۆڵایینیان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی و به‌رابه‌ری تێكبشكێنێت و نه ته‌نانه‌ت ده‌توانێ حیزبی كرێكارانی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆمبارانه‌وه ناچار به ته‌سلیمبوون بكات.
له دنیای نوێ‌دا ناكرێ به كێشانی دیواری سنووری، هه‌رچه‌ند پان و به‌رین و ته‌یار به ئامرازی كۆنتڕۆڵ و سیخوڕیش بێت، به‌ربه په‌یوه‌ندیی خه‌ڵك بگیرێت. ئه‌زموونی درووست كردنی دیوار له سنووره‌كان چ له ئیسرائیل دژبه خه‌ڵكی فه‌له‌ستین، چ له ئه‌فریقای باكوور له سه‌رده‌می ئاپارتاید دژبه ڕه‌شپێسته‌كان، دیواری نێوان دوو بێرلینی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، دیواری سنووریی نێوان ئه‌مریكا و مێكزیك له سه‌رده‌می ترامپدا نیشانی داوه كه ئیراده و توانای جه‌ماوه‌ر زۆر زیاتره له شعوور و توانای مێعماران و دامه‌زرێنه‌رانی دیواره سنوورییه‌كان.
خه‌ڵكی خه‌باتكاری كوردستان له توركییه له یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ به‌شی چه‌پ و پێشكه‌وتووی ناوخۆ، پیلانگێڕیی دیواره سنوورییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه و زۆر ناخایه‌نێ كه ئه‌ردۆغان و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانی توركییه وڵامی شیاوی خۆیان له ئاستی وڵات و ناوچه‌كه‌دا وه‌رده‌گرنه‌وه.
ده‌وڵه‌تی توركییه كه‌وتووه‌ته به‌ر نه‌فره‌تی به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه له یونان، ئه‌رمه‌نستان، لیبی، كوردستان، ئێران، عێراق، قێبرێس و سوورییه و دره‌نگ یان زوو ئاواتی داگیركه‌رانه و كۆنه‌په‌رستانه‌ی حاكمانی تورك له ناوخۆی توركییه، له ئاستی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت له كوردستان به‌ره‌وڕووی شكست ده‌بێته‌وه.