
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له شاری به‌غدا، شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه تەقینەوەیەک گۆڕەپانى تەحریرى هەژاندووه و بە پێی ئامارە سەرەتایەکانيش ٣ کەس کوژراون.
بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆى تەقینەوەکەوە سێ کەس کوژراون و ٢١ کەسى دیکەش بریندار بوون. شایانی باسه، تەقینەوەکە لە ڕێگەى بۆمبى دەنگییەوە ئەنجامدراوه و به دیاری کراوى لە نزیك گۆڕەپانى تەحریر ڕویداوە. ئەوەش لە کاتێکدایە، كه ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر تەقینەوەیەک لەڕێگەی بۆمبەوە لە پارێزگای زیقار لە نێو خۆپیشاندەراندا روویدا، بەڵام تا ئێستا هیچ زەرەر و زیانێکى گیانى و مادى ئاشکرا نەکراوە. هاوكات سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووه، خۆپیشاندەران لە شارى بەسرە رێگاى سەرەکیی بەندەری “ئوم قەسر”یان داخستووە و لە ئێستادا به‌نده‌ره‌كه بە تەواوی داخراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی دیكه‌ی باشوور بەردەوامە و به سەدان خۆپیشاندەر کوژران و هەزارانیش برینداربوون و خۆپیشاندانەکانیش هه‌روا بەردەوامن. شایانی باسه، ڕۆژی هەینی لە بەغدا له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ناونراوە هەینی خۆڕاگری و داواى گۆڕانکاری ڕیشەى و چاکسازی دەکەن.
