ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه چەند کۆگایەکی سوتەمەنی لە ئۆستانی کرماشان تهقیوهتهوه و بەوهۆیەوە شەش بارهەڵگر سووتان.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژ، لە گەڕەکی “دەوڵەت ئاباد”ی شاری کرماشان ئاگر لە یەکێک لە پارکینگەکانی ئەو شارە کەوتەوە و لەم پێوەندییەدا فەرمانداری کرماشان ڕایگهیاندووه، ئەم ئاگر کەوتنەوەیە سەرەتا لە تانکێرێکەوە دەستی پێکردوە و دواتر پەرەی سەندووە، هەر بەم هۆیەوە چەند ماشین لە ئاگردا سووتاون. شایانی باسە، ئەو ئاگر کەوتنەوەیە لە کاتێکدایە کە لە ماوەکانی پێشووشدا چەندین تەقینەوەی ئەم تانکێرە سووتەمەنی هەڵگرانە لە شارەکانی کوردستان و بە تایبەت سنە و کرماشان ڕوویان داوە. ئەم تەقینەوە بەردەوامانە لەگەڵ ناڕەزایەتییەکی زۆری خەڵک ڕووبەڕوو بووەتەوە و خەڵک خوازیاری ئەوەن ڕێگە و بانێکی تایبەت بۆ هاتوچۆی ئەم ماشینە گەورانە کە هەڵگری باری مەترسییدارن دابین بکرێ.
