ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له وزه‌خانه‌ی گازی ٢٥ مێگاواتی ترێشت ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه ئاگرێكی گه‌وره كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له‌كاتێكدا ڕوویداوه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا، چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی هاوشێوه ڕوویداوه و كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم هه‌تا ئێستا، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌انه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه یاخود ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز ڕوویانداوه. له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، زیاتر له ١٠ واحیدی سه‌نعه‌تی گه‌وره له‌وانه، “وزه‌خانه‌ی گه‌رمایی ئیسلام ئاباد، وزه‌خانه‌ی زه‌رگانی ئه‌هواز، وزه‌خانه‌ی گه‌رمایی ته‌ورێز و ناوه‌ندی سه‌ره‌كی به‌رق له شه‌قامی ئه‌میركه‌بیری شیراز، ته‌قینه‌وه‌ی ڕوویداوه. له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌روه‌ها، له “دامه‌زراوه‌ی ئاڵمینیۆمی لامه‌رد له جنووبی ئۆستانی فارس، كارخانه‌ی شناوه‌رسازیی بووشێهر، پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی، پێترۆشیمی كاروون و پێترۆشیمی توندگویان” به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه گاز ته‌قینه‌وه ڕوویداوه.