میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووهتهوه، درەنگانێکی شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە رێگەی بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا روویداوە و بەوهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، تەقینەوەکە لە فرۆشگایەکی فرۆشتنی ماددە کحولییەکان روویداوە و بەوهۆیەشەوە، کەسێک برینداربووە. لهم پێوهندهدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگهیاندووه: تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبێکی دەنگییەوە بووە، بەڵام روونکردنەوەیەکی زیاتری بڵاونەکردووەتەوە.