رۆژی هه‌ینی ٨ی ڕه‌شه‌ممه، رێكخراوی تیجاری به‌ریتانیا هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری ئیسرائیل پشت راگه‌یاند و وتی كه‌شتی و پێرسۆنێله‌كانی سالمن.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كه‌شتیه كه “هلیۆس ڕه‌ی” ناوه، سه‌ر به شیركه‌تی كه‌شتیرانی “ڕه‌ی” له “تێل ئاویوه” كه سه‌رله به‌یانی رۆژی هه‌ینی ٨ی ڕه‌شه‌ممه، له به‌نده‌ری “ده‌مام”ی عه‌ره‌بستان به‌ره‌و سه‌نگاپۆر ده‌رۆشت كه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه روویداوه. به پێی راپۆرتی “ئاسۆ شه‌یتد پرێس” له زمانی دوو مه‌قامی نیزامی ئه‌مریكی، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له دوو ته‌ره‌فی كه‌شتییه‌كه روویداوه و له‌وه ئه‌چێت كاری ئێران یان هێزه نیابه‌تیه‌كانی بێت.