کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ شاری چارداوڵی ئۆستانی ئیلام

ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ شاری چارداوڵی ئۆستانی ئیلام

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز لە شاری “چارداوڵ”ی سەر بە ئۆستانی ئیلام تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و بە هۆشیه‌وه‌ سەدان کەس بریندار بوون.

سه‌باره‌ت به‌ هۆکارى تەقینەوەکەوە جێگری فه‌رمانداری ئیلام ڕایگه‌یاندووه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ بەهۆی بوتڵێکی گازی ٨٠٠ کیلۆیی بووه‌. بەپێى زانیارییەکان، هه‌تا ئێستا  ٢٣٠ کەس برینداربوون و برینی زۆرینەى بریندارەکانیش سەختن. شایانی باسه‌، ئەو بوتڵەى تەقیوەتەوە گازى کلۆر بووە و بەهۆیەوە خەڵکێکى زۆر ژەهراوى بوون و لە ئێستادا شوێنى روداوەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و سەرجەم نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەیەکى ئیلام گواستراونەتەوە.