بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خاکەلێوەی، تەقینەوەیەکی بەهێز لە هێڵی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ تورکییە لە سنووری ماکۆ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ڕه‌وتی هەنارده كردنی گاز بۆ تورکیە په‌كی كه‌وت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەرپرسی ئیدارەی گازی شاری ماکۆ لە ورمێ ڕایگەیاند کە کاتژمێر ٦ی بەره‌به‌یانی ڕۆژی سێشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لە سنووری ماکۆ ڕوویدا و بە وتەی ناوبراو ئاگری ئەو تەقینەوەیە زۆر بەهێز بووە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە ڕانەگەیەندراوە و هیچ كه‌س یاخود لایەنێک به‌رپرسایه‌تی ئەم تەقینەوەیەی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.