کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ی سامناك له‌ شاری كه‌ركوك

ته‌قینه‌وه‌ی سامناك له‌ شاری كه‌ركوك

ڕاپۆرته‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ بەهۆى تەقینەوەیەکەوە سامناك لە کەرکوک، به‌ ده‌یان هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەهۆى تەقینەوەیەک لە شارى کەرکوک، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٧ کەسی دیكه‌ش برینداربوون. سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌یان بەوەکردووە کە موشەکیک ئاڕاستەى گوندەکانى “ماجد و سادە” لە ناوچەى ریاز کراوە و ئەوەش بووەتە هۆى گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان هاووڵاتی مەدەنى. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، تا ئێستا زانیارى ورد لەسەر تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە و بەردەوامیش ژمارەى قوربانیان ڕووی لە بەرزبونەوە دایە.