به پێی ڕاپۆرته‌كان، دره‌نگانێكی شه‌وی شه‌ممه ٣٠ سه‌رماوه‌ز، بەهۆى ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو لە شاری بەغدا، یه‌ك كه‌س كوژرا و چوار كه‌سی دیکە برینداربوون.
پۆلیسی بەغدا رایگەیاندووە، درەنگانێکى شەوى شه‌ممه بۆمبێکی چێنراو کە بە موتۆڕسیکیلتێکەوە لکێنرابوو لە ناوچەی بەیاعى باشوری بەغدا تەقییەوە و بەهۆیەوە ١ كه‌س کوژرا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەیەکی دیکەی هاوشێوە لە ناوچەی شوعلەى باکوری بەغدا روویدا و و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون. تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە. ئەوەش لەکاتێکدایە، تائیستا رەوشى ئەمنى بەغدا و شارەكانى دیکەى عێراق سەقامگیر نییە و هێشتا گروپە چەکدارەکان لەرێگەى تەقینەوە و هێرشى چەکدارییەوە جموجوڵەکانیان بەردەوامە.