ئێوارەى ڕۆژی شهممه ١١ی مانگی خهزهڵوهر، ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لەسەر ڕێگاى سەرەکى شاری گرێ سپى تەقییەوە و بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک هاووڵاتیى دیکەش برینداربوون.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لەنێو بازاڕێکى قەرەباڵغ لەسەر ڕێگاى سەرەکى گرێ سپى ئۆتۆمبێلێک تەقیوەتەوە و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیى خۆى لەو تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە. شاری گرێ سپى لە ڕۆژئاوا، لە دواى ڕێککەوتنەکەى ئەمریکا و تورکییه، کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتى چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانى سورییه، کە لەلایەن دهوڵهتی تورکییهوە پشتیوانى دەکرێن و تا ئێستا ڕەوشى ئەمنیی ئەو ناوچانە جێگیر نین و دانیشتووانەکانى ئاوارەى سەر سنورەکانى عێراق و سورییه بوون.