به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌م ویلایه‌ته، لانیكه‌م ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.
به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی نه‌نگه‌رهار، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، له نزیك بینای پارێزگاری ئه‌م ویلایه‌ته ڕوویداوه. شایانی باسه، به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه چه‌ندین منداڵیش گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. هاوكات ئه‌ندامێك شوڕای ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار باسی له برینداربوونی ٥٢ كه‌سی مه‌ده‌نی كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.