به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی گه‌ڵارێزان، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ڕێستوورانێك له سومالی، به ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كه له ڕێستوورانێكی نزیك له بنكه‌ی پۆلیسی مۆگادیشۆ پێته‌ختی سومالی ڕوویداوه، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.