کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ ویلایه‌تی غه‌زنی له‌ ئه‌فغانستان

وقوع حمله انتحاری مرگبار در غزنی افغانستان1

كاربه‌ده‌ستانی ویلایه‌تی غه‌زنی ئه‌فغانستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك بنكه‌یه‌كی ئه‌ڕته‌شی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ی “قلعه جوز” له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری غه‌زنی، لانیكه‌م ٣٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون.

هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه‌: هێرشبه‌ره‌كه‌ كاتژمێر حه‌وت و نیوی سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی سه‌رماوه‌ز، ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی له‌ ڕێگای وێلسوالی “ده یك”ی غه‌زنی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سانی نه‌خۆشخانه‌ی غه‌زنی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ لانیكه‌م، ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، هیچ كه‌س یاخود گرووپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.