به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌نگی ئه‌مریكا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له باشووری ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز له نزیك شاری نادعه‌لی له پارێزگای هێلمه‌ند ڕوویداوه. هاوكات سه‌رۆكی ئیداری شاری نادعه‌لی ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی گیرخواردنی قوربانییان له‌ژێر دارووپه‌ردوودا، ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی قوربانییان بچێته سه‌ره‌وه. شایانی باسه، گرووپی ئیسلامیی تاڵبان به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.