له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ویلایه‌تی “لۆگێر”ی ئه‌فغانستان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه، لانیكه‌م ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌زراه‌تیی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ندێ له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناوخۆی ئه‌م وڵاته ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌یان زیاتر ڕاگه‌یاندووه. به‌وته‌ی پۆلیسی ئه‌فغانستان، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه له مه‌یدانی “شارواڵ” له شاری “پۆل عه‌له‌م” له ویلایه‌تی لۆگێر ڕوویداوه. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.