ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، وته‌بێژی والی نه‌نگه‌رهار ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ی سامناك له‌مشاره، به ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له حاڵێكدا ڕوویداوه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه نووسینگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندبوو كه ژماره‌ی قوربانییانی مه‌ده‌نی له نیوه‌ی دووهه‌می ئه‌مساڵی زاینیی واته له مانگی ژووئیه‌وه هه‌تا مانگی سێپتا‌مبر له‌م وڵاته، له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه له ساڵی ڕابردوو، ٤٢ له‌سه‌د زیاتر بووه. هاوكات وته‌بێژی ئیداره‌ی بێهداشتی نه‌نگه‌رهار ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه لانیكه‌م ٦٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه له ناویاندا چه‌ندین منداڵ ده‌بیندرێت. ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی قوربانییان بچێته‌سه‌ره‌وه. شایانی باسه، له ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ٢ هه‌زار و ٥٦٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥ هه‌زار و ٦٧٦ كه‌سیش برینداربوون.