وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاندووه، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، بۆمبێکی چێندراو لە شاری کابول تەقییەوەتهوه و به‌هۆیه‌وه ١٠ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٢ كه‌سی دیکەش برینداربوون.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە لاپەڕەی تایبەتی فەیسبووکدا نوسی، ڕووداوەکە له‌ڕێگه‌ی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بە بۆمبڕێژكراوه‌وه ڕوویداوه له ئه‌نجامیدا ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون. شایانی باسه، گرووپی ئیسلامی تاڵبان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. ئه‌مه لەکاتێکدایە كه ئەمریکا و تاڵبان لە گفتوگۆدان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان کە بە درێژترین شەڕ دادەنرێت لە مێژووی ئەمریکادا. لەو چوارچێوەیەشدا ئەمریکا پلانی هەیە پێنج هەزار سەربازی خۆی لە وڵاتەکە بکشێنێتەوە. ڕۆژى سێشەممە ٣ى مانگی سێپتامبریش تەقینەوەیەکى بەهێز کۆمەڵگەى (گرین فلیج)ى لە گەڕەکى شورتە لە کابوڵى پایتەخت کردە ئامانج و بەوهۆیەوە لانیکەم، ١٦ کەس کوژران و ١١٥ کەسیش بریندارببوون.