سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له ئه‌نجامی سێ ته‌قینه‌وه له شاری كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشبه‌رێك به مۆتۆرسیكلێتێك كاتژمێر ٨ی به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری كابۆل له نزیك پاسێكی هه‌ڵگری كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی مه‌عادن و پێترۆلیۆم، له‌ڕێگه‌ی پشتێنه‌ی خۆكوژییه‌وه خۆی ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر بوونه قوربانیی. شایانی باسه، له‌ناو قوربانییه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر ژن و منداڵ ده‌بیندرێت. چه‌ند كاتژمێر دوای ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كه پاسی هه‌ڵگری كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی كردبووه ئامانج، دووهه‌م ته‌قینه‌وه‌ش له نزیك كابۆل ڕوویدا. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشانه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.