سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خوێناوی له كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١٣٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی تراكتۆرێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ڕوویداوه. شایانی باسه، گرووپی ئیسلامی تاڵبان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.جێگه‌ی ئاماژه‌یه، حه‌فته‌ی ڕابردووش له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له هۆتێلی “ئۆرانووس” له كابۆل، لانیكه‌م ٥٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندراببوون.