به پێی ههواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، دوا نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی ڕهزبهر لە شارۆچکەی جندرێسی عەفرین ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی کوژران و ١١ كهس دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی بەهێز بوونی تەقینەوەکەوە زیانی گەورە لە شوێنی ڕووداوەکە و بیناکانی دەوروپشتی کەوتۆتەوە. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی ١٧ی مانگی مارسی ٢٠١٨، چەکدارانی سپای سورییهی ئازاد بە هاوکاری سپای تورکییه، دوای نزیکی دوومانگ لە شەڕ و پێکدادان، کۆنتڕۆڵکردنی عەفرینی ڕاگەیاند و تا ئێستا ئهمشاره لەژێر کۆنتڕۆلی ئەو هێزانەدایە.