وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێكی بۆمبڕێژكراو له شاری “گردیز” له ویلایه‌تی پێكتیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته، لانیكه‌م ٢٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه: هێرشبه‌ره‌كه یه‌كێك له ماشینه‌كانی ته‌ئسیساتی وه‌زاره‌تی به‌رگری پێ بووه و كاتژمێر ٨ و ٣٠ ده‌قیقه‌ی به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه پاش گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست، له لایه‌ن هێزه‌كانییانه‌وه شناسایی كراوه و كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌كه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٩ كه‌سی دیكه‌ش له‌وانه، پێنج نیزامی برینداربوون.