ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له شاری قه‌نده‌هاری ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٩ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه چه‌ندین منداڵ گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له سه‌ر ڕێگای “خاكریز ـــ قه‌نده‌هار” له ناوچه‌ی “رهزاب” ماشێنێكی بارهه‌ڵگر ته‌قییه‌وه و له ئاكامدا ٩ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٠ی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه والیی شاری قه‌نده‌هار گرووپی تاڵه‌بانی به به‌رپرسی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه زانیوه به‌ڵام هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه تاڵه‌بان به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.