به پێی ڕاپۆرته بڵاوكروه‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای “حەسەکە” له ڕۆژئاواى کوردستان، ٥ كه‌س له‌وانه سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئۆتۆمبیلێکى بۆمبڕێژکراو لەبەردەم ئیداره‌ی پەیوەندیەکانى شارۆچکەى “ترپە سپى”ی سەر بە پارێزگای “حەسەکە” تەقیوەتەوە و به‌هۆیه‌وه ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون و زیانی مادىی زۆریش بەر ناوچەکە کەوتووە. شایانی باسه به‌رپرسی پۆلیسی ناوچه‌كه ڕایگه‌یاندووه كه هێرشه‌كه تیرۆریستی بووه و به مه‌به‌ستی پێكانی ئۆتۆمبێلی هێزه سه‌ربازییه‌كان ئه‌نجام دراوه.