کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانجیهانهه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی نه‌وتی ئێران له‌ سنوره‌ ئاوییه‌كانی سعودیه‌

ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی نه‌وتی ئێران

ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی نه‌وتی ئێران

ته‌قینه‌وه‌ له‌ تانكه‌رێكی نه‌وتی ئێرانی دا له‌ سنوره‌ ئاوییه‌كانی سعودیه‌ رویداو میدیای ئێرانیش رایدەگەیاندووه‌، تانکەرەکە لەرێی موشەکەوە بەئامانج گیراوە.

ئاژانسی هه‌واڵی “ئیرنا”ی ڕژیم بڵاویکردەوە، له‌ سنوره‌ ئاوییه‌كانی شاری “جیدده‌”ی رۆژئاوای سعودیه‌ له‌ ده‌ریای سور، له‌ تانكه‌رێكی نه‌وتی ئێرانیدا ته‌قینه‌وه‌ رویداوه‌و دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش نه‌وت له‌ ناو تانكه‌ره‌كه‌وه‌‌ دزه‌ی كردوه‌ته‌ ناو ئاوی ده‌ریای سور. هاوکات میدیاکانی ڕژیم بڵاویان کردوەتەوە، تانکەرەکە لە رێی دو موشەکەوە بە ئامانج گیراوە و بوەتە هۆکاری تەقینەوەکەو جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.