
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لەشاری کابۆل پێتەختى ئەفغانستان ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە و ژماره‌یه‌كیش گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
وتەبێژى وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، تۆتۆمبێلەکە لە ناوچەى “قەسەبە” لە نزیک بینای وەزارەتی ناوخۆ لە کابۆل تەقیوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌م ڕووداوه‌دا، حەوت هاووڵاتی كوژران و حەوت كه‌سیش بە سەختی برینداربوون و زیانێکى زۆریش بە بینا و ئۆتۆمبێلەکانی شوێنەکە گەیشتووە. ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا لەساڵی ٢٠٠١ بۆ سەر ئەفغانستان تا ئێستا ئەو وڵاتە ئارامی تەواوی بە خۆیەوە نەدیوە و شەڕێکى بەردەوام لە نێوان حکومەت و تاڵیبان دا هەیە.
