بەهۆى تەقینەوەیەکەوە لە نزیک بنکەیەکى سەربازى تورکییه لە شارى عەفرین دوو کەس کوژران و ژماریەکى دیکەش برینداربوون.
روانگەى سورى بۆ مافى مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، تەقینەوەکە لە شەقامى ڕاجۆى ناوەندى ئهمشاره لەڕێگەى ئۆتۆمبێڵێکى بۆمبڕێژکراوەوە بووە و بەپێى ئامارە سەرەتاییەکان تائێستا دوو کەس کوژران و ١٤ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە لایەکى دیکەوە چەکدارانى “فەیلەقی شامى” نزیک لە سپاى تورکییه لەگوندی دێربەلووتی له سنورى عەفرین ٩ کەسی مەدەنییان ڕفاند كه تا ئێستا چارەنووسییان نادیارە. جێگهی ئاماژهیه، لەماوەی ١٢ڕۆژى ڕابردوودا ٦١ کەسی مەدەنی لە عەفرین له لایهن هێزهكانی سهر به توركییه رفێندراون.